Image

سوپاس و پێزانینێکی تایبەت

ڕێزگرتن لە ساڵانی خزمەت و دڵسۆزیی سەرۆک بەشی دەرمانسازی و ماڵئاوایی کردنی

KTI

،   لە مەراسیمێکی شایستەدا، پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی، ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، قەڵغانی ڕێزلێنانی بەخشییە سەرۆک بەشی دەرمانسازی  ، کە دوای ساڵانێک لە خزمەتی بێوچان و سەرکردایەتیی سەرکەوتووانەی بەشەکەی، ئەرکی کارگێڕییان کۆتایی هات.
ڕاگرایەتیی پەیمانگە جەختی لەوە کردەوە کە بەڕێزيان نەک هەر لە ڕووی زانستییەوە، بەڵکو لە ڕووی کارگێڕیشەوە شوێنپەنجەیەکی دیاری لە گەشەپێدانی پەیمانگەکەماندا جێهێشتووە. 


پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان سوپاسی بێپایانی خۆی ئاراستەی دەکات بۆ ئەو هەموو دڵسۆزی و ماندووبوونەی لەپێناو پێگەیاندنی فێرخوازان و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستیی بەشەکەی نواندوویانە. 
هیوای تەندروستی و سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ دەخوازین لە هەنگاوەکانی داهاتووی ژیانیاندا، چونکە هەمیشە وەک بەشێکی
درەوشاوە لە مێژووی پەیمانگا دەمێننەوە


وەکوو ستافی بەشی دەرمانسازی 
 بە سوپاس و پێزانینێکی زۆرەوە، ئەم وەسف و سوپاسنامەیە ئاراستەی بەڕێزت دەکەین لەبەرامبەر ئەو ماندووبوون و خزمەتە بێوچانەی کە پێشکەش بە بەشی دەرمانسازی و پەیمانگات  کردووە.

 ماوەی سەرۆکایەتی تۆ لەم بەشەدا، شایەتحاڵی سەردەمێکی زێڕین و پڕ لە دەستکەوت بوو، کە تێیدا بە لێهاتوویی، زانست و کاریگەریەکی دروستەوە توانیت نموونەیەکی باڵا لە پێشکەش بکەیت.
 تۆ تەنها سەرۆک بەشێک نەبوویت، بەڵکو هاوکار، ڕێنماییکەر و پشتیوانێکی سەرجەم مامۆستایان و فێرخوازان بوویت لە هەموو کاتێک دا.
 بە هەوڵە ماندوونەناسەکانت توانیت ئاستی زانستی و پراکتیکی بەشی دەرمانسازی بەرەو لووتکە ببەیت و ژینگەیەکی لەبار بۆ فێربوون و پێگەیشتنی نەوەی داهاتوو دابین بکەیت.
 لە ڕێگەی دڵسۆزی و پاکی کارکردنتەوە، توانیت پەیوەندییەکی زۆر بەهێز لە نێوان ستافی ئەکادیمی و مامۆستایان و فێرخوازان  دروست بکەیت و هەموو ئاستەنگەکان  تێپەڕێنیت.

 ئێمە وەک نوێنەرایەتی ستافی دەرمانسازی ، بە پێویستمان زانی  ئەم پەیامە بنووسین لە ئاست ئەو خزمەتە گەورە و جوانەی کە پێشکەشت کردووە.
 سوپاس بۆ هەموو ئەو کات و وزەیەی کە بۆ سەرکەوتنی بەشەکە تەرخانکردت، و سوپاس بۆ ئەوەی هەمیشە جێگەی متمانە و شانازی بوویت.
 هیوادارین لە هەموو قۆناغەکانی تری ژیان و کارکردنتدا هەر سەرکەوتوو، تەندروست و سەربەرز بیت.